زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل، هێرتزی حەلێڤی فەرمانی هۆشداریی بەرزی بۆ هێزە نیزامییەكان دەركرد، چونكە ئەگەری زۆرە كۆماری ئیسلامی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێوشوێنی “توند” دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر. بە پێی ڕاپۆرتی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئەم هۆشدارییە بە هۆی تەحەددییە زۆرەكانی كۆماری ئیسلامی لە لوبنان و سووریا، دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕ، كێشەی ژێرخانی ئابووری و نائارامی سیاسی دەرچووە. هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە. سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ سیناریۆی جۆراوجۆر ئامادە دەكات.