جەیمس جێفری، نێردەی پێشووی ئەمریكا لە سووریا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلجسوور نیوز) باس لەوە دەكات لە سووریای نوێدا شوێنێك بۆ پەكەكە نییە.
ناوبراو لە دیمانەكەیدا باس لەوە دەكات، بڵاوبوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە كوبانێ، تاكتیكییە و ئەگەر بێت و ئەمریكا لە توانای دیمەشق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ڕاببینێت، ئەوا لە وڵاتەكە دەكشێتەوە.
لەبارەی دۆخی سووریا و ئاسایشی وڵاتەكەشەوە جێفری باس لەوە دەكات، لە سووریای نوێدا جێگەیەك بۆ پەكەكە و داعش و سوپای پاسداران نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە 900 سەربازی ئەمریكا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەن و تاكوو ئێستا لە وڵاتەكە نەكشاونەتەوە.