زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێك پردی گەلی عەلیبەگ لەكاركەوت، دەست بە چاككردنەوەی كراو دواقۆناغی قیڕتاوكردنی بەڕێووەچوو.
ڕەجەب زبێر، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی بە ڕووداوێكی نەخوازراو بەشێك لە پردەكەی گەلی عەلیبەگ زیانی پێگەیشت، بووەهوی ڕاگیرانی هاتووچۆ لەم پردە، دەستبەجێ دەستكرا بە كاركردن لە لایەن هەریەكە لە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران و وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوكاری كۆمپانیای حاجی بەكر، هەروەها دووبارە قیڕتاوكردنەوەی پردەكە لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گروپ”.
ئاماژەی بەوەشدا : ” دوای هەشت ڕۆژ كاركردن لەم پردە، خۆشبەختانە لە ئێستادا گشت كارەكانی تەواو كراون و كۆتاییان پێ هاتووە، دووبارە دەكەوێتەوە خزمەتی هەتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان”.
گووتیشی : “ بەپێویستی دەزانین دەست خۆشی لە گشت تیمەكان بكەین, كە توانیان بە ماوەیەكی كەم و بە كەمترین كولفە و باشترین شێوەیە پردەكە نۆژەن بكەنەوە، بە پاڵپشتی هەموو لایەنەكان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
































































