زارى کرمانجى:
نووری مالیكی سەركردەی دیاری شیعە وریایی لە نیازی ئیسرائیل بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی عێراق و ناوچەكە دەدات
لە میانی وتارێكی لە ساڵوەگەڕیی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نەجەف، مالیكی گووتی” دوژمن هانی ئێوە و رۆڵەكانتان دەدات بۆ ئەنجامدانی كاری تێكدەرانە، ئەوەش لەسەر بنەمای گۆڕانكاری لەو دەوڵەتەی كە ئێمەی تیادایە، واتە عێراق، بەڵام ئەوان دەزانن كە شكست دێنن و ئەو دەوڵەتانە بۆ پاراستنی ناوچەكە هاوشان دەمێننەوە.
زیاتر روونیكردەوە “ئێستە ئەركەكانمان زیاتر ئاڵۆز بووە، پێشتر دەمانویست پارێزگاری لە كەرتی غەزە و باشووری لبنان بكەین، كەچی ئەمڕۆ دەبێت پارێزگاری لە تەواوی ناوچەكە بكەین، كە بەهۆی رووخانی سووریایەوە دووچاری پێشێلكاری و هێرشی زیاتر بووە و ئەگەری داڕشتنەوەی نەخشەی عێراق هەیە”.
نوورى مالیكی ئاماژە بەوەش دەکات” ئەو پڕۆژە لە1967 و 1982 نووسراوە، بۆ دابەشكردنی هەموو وڵاتانی دەوروبەری ئیسرائیل بۆ پارچەی بچووك، بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە و نەتوانن هاوپەیمانی بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە بەردەوامە، بۆیە ئەوەی لە سووریا رووی دا، رەنگە سەرەتایەك بێت لە پرۆسەی دابەشكردنی ناوچەكە و لاوازكردنی بۆ دەوڵەتۆكەی بچووك كە نەتوانن بە رووی ئیسرائیل بوەستەوە”.































































