محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
بەمەبەستی چەند پرسێك پەیوەست بە چاودێری نەوجەوانان رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی چاودێری نەوجەوان كۆبوونەوەیەكی سازكرد.
تاڤگە عومەر رەشید، بەڕێوەبەری یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و ئەندامانی ئەنجوومەنی چاودێری نەجەوانان بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەسەرپەرشتی كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری ناوخۆ كۆبونەوەی سێیەمی ئەنجوومەنی چاودێری نەوجەوانانی كرد بەڕێوەچوو”
تاڤگە عومەر، دەشڵێت” لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو نەوجەوانانەی كە ئالودەبوونەو دێنە چاكسازیەكانی هەرێم باسی لێوەكرا، كە پێویستە ئەوانیش وەك گەورەكان سەنتەری چارەسەری و شیاندنەوەیان بۆ بكرێتەوە، دیراسەی ئەو سزادراوە نەوجەوانانە كرا كە شیزۆفرینیا و صرع یان هەیە یان نابیستن، زۆر بوونی رێژەی منداڵی سواڵكەر لەسەر شەقام و ترافیكەكان بەوردی گەنگەشەی لەسەر كرا، لەكۆتاییدا كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردەی لەبەرژەوەندی نەوجەوانان دەركرا.