زارى کرمانجى:
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە ناوچەكەمان پەرەسەندنی بنەڕەتیی بەخۆوە دەبینێت و گۆڕانكاری سیاسی كاریگەریی لێكەوتوەتەوە.
باسى لەوەشکردووە ”لەسەرەتای رووداوەكانی سوریاوە سوربووین لەسەر ئەوەی عێراق لایەنگری هیچ لایەن و گروپێک نەكات، بژاردە بۆ خەڵكی سوریا خۆیان بەجێبهێڵین بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن.”
محەممەد شیاع سوودانى، ئاماژەى بەوەشکردووە، ”كەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانكاریی لە سوریا ببەستنەوە بە قسەكردن لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسییەوە لە عێراق، ئەمەش بابەتێكە كە بواری گفتوگۆی تێدا نییە، هیچ كەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانكاریی و چاكسازیی لە هیچ دۆسیەیەكدا بەسەرماندا بسەپێنێت، ئابوری بێت یاخود ئەمنیی، ئەمە لەگەڵ ئەوەدا كە دان دەنێین بە بوونی پێویستیی بە پرۆسەی چاكسازیی لە سەرجەم جومگەكاندا”.
































































