شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
سەرەڕای ئەوەی سوودێکی زۆریان هەیە، بەڵام بە گوێرەی ماڵپەڕی ئێکسپرێس، کە پسپۆڕانی تەندروستی تێدا دەڵێن:” هەندێک تەواوکەری خۆراکی نابێت پێکەوە بخورێن چونکە زیانیان هەیە بۆ تەندروستی، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە.
-مس و زینک: خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکانی وەک مس و زینک، دەبنە هۆی دروست بوونی گرفت لە کۆئەندامی لەش و تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ، لە کاتی تێکەڵکردنی مس و زینک پێکەوە لەشی مرۆڤ ناتوانێت هەڵیان بمژێت، بەم هۆیەش گرفتی تەندروستی دروست دەکات.
-کالیسیۆم و مەگنیسیۆم: هەندێک تەواوکەری خۆراکی کاتێک پێکەوە دەخورێن، ڕکابەری لەنێوان خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی جەستە خێراتر هەڵیانبمژێت، ئەمەش دەبنە هۆی سکچوون و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
-چای سەوز و ئاسن: ئەو خواردنانەی کە ماددەی ئاسنیان تێدایە لەگەڵ چای سەوز دەبنە هۆی تووشبوون بە کەمخوێنی، چونکە چا ڕێگرە لە هەڵمژینی ئاسن، کە بۆ گەشەکردن و بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین گرنگە.