زارى کرمانجى:
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور، لە سبەینێوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ”سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

































































