مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی مێهر لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوی كردەوە كە ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەمان ئامادەیە بە بێ دواكەوتن بچێتە ناو دانوستانێكی بنیادنەرانە.
عباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند “ئێمە ئامادەین بەبێ دواكەوتن بچینە ناو دانوستانێكی بنیادنەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەمان، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێككەوتن.”
عێراقچی دەشڵێت “ئەو هاوكێشەی كە بە بۆچوونی ئێمە هەیە، هەمان هاوكێشەی پێشووە، واتە متمانەكردن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆكان.































































