زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پلانەكانمان بە هەماهەنگی لایەنە پیوەندیدارەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خاوەنی شوێنە گەشتیارییەكان، سەركەوتوو بوو بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ”.
د. فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، گووتیشی: ” وەك پێشبینیمان دەكرد لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ژمارەیەكی زۆری گەشتیارانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێڕاق و ناوخۆیی كوردستان ڕوویان لە سەیرانگەو ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” خۆشبەختانە هیچ ڕووداوێكی گیانی لەناو گەشتیاران نەبووە كە ڕوویان لە سنوورەكەمان كردووە، تەنها گرفت ئەوە بوو، بەهۆی ڕووداوی پردی گەلی عەلیبەگ، ڕۆژانە قەڕەباڵغی زۆر لە رێگای بێخاڵ ڕواندز دروست دەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەبووە ڕێگر لەبەردەم هاتنی گەشتیاران.

































































