زاری كرمانجی-سۆران
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی بارهەڵگرێک لە پردی گەڵی عەلی بەگ، لە نێوان هەولێر-سۆران، پردەکە زیانێکی گەورەی بەرکەوتبوو و سەرووی 80% سەلامەتیی خۆی لەدەستدابوو بەڵام دوای چەندان رۆژ ماندووبوون و کاری تیمەکانی چاککردنەوە، دواجار توانیان نۆژەنی بکەنەوە.
تیمەکانی چاککردنەوەی رێگاوبان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کاریان کرد بۆ ئەوەی پردەکە راست بکەنەوە، چەندان تەکنیکی جیاوازییان تاقی کردەوە. لە ئێستادا پڕۆسەی چاککردنەوەی پردەکە بەکۆتا هاتووە و ئەو بەشەی کە زیانی بەرکەوت بوو گۆڕاوە.
دوێنێ هەینیش تیمێکی کاڤین گروپ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی پڕدەکە قیرتاو بکەن و شوفێران بێ کێشە دەست بە هاتوچۆ بەسەرپردەکەدا بکەنەوە..