محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتییەکی ناحیەی دیانا بەناوی ” عەزیز ئیسماعیل ” تەمەن 50 ساڵ بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی چیای زۆزکی کردووە، لەوێ توشی هەڵدێران بووە .
بەگووتەی مقەدەم كاروان میر ئاودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەو کەسەی هەڵدێراوە گیانی لەدەستداوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەن، ناوبراو خاوەنی هەفتە بازاڕی دیانایە.
ئاماژە بەوەش دەكەن: ” ناوبراو بەمەبەستی گەشتی شاخەوانی لەگەڵ چەند برادەرێك ڕووی لە چیای زۆزك كردوەو تووشی ڕووداوەكە بووە.
































































