مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند كە لە شەوی سەری ساڵدا بە سەدان ئۆتۆمبێل سووتێندراون.
برۆنۆ ڕیتیلۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت كە فەرەنسییەكان بە ئاهەنگی ڕەسمی پێشوازییان لە ساڵی نوێ كرد و نایشارێتەوە كە یادكردنەوەكە بەدەر نەبوو لە توندوتیژی و زیانگەیاندن بە موڵكی گشتی و هاووڵاتییان.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرای دەكات كە لەم شەوەدا لە سەرتاسەری وڵات 984 ئۆتۆمبێل سووتێندراون و نزیكەی 420 كەسیش دەستگیركراون، كە لەو ژمارەیەدا 310 یان لای پۆلیس هێڵدراونەتەوە.
وەزیری ناوخۆ دەشڵێت “ئەم توندوتیژییە ئەنجامی ئەو دڕندەیەیە كە ترسنۆك و چەقۆ كێشەكان بەرجەستەی دەكەن بە هێرشكردنە سەر ماڵی كەسانی ئاسایی فەرەنسی، ئەوانەی هۆكارێكیان نییە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە گەراجە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلدا.”

































































