حەسیب ئەدیب زاخۆیی
ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، شەوی سەری ساڵ لە ناوچەی شۆنبێرگی بەرلین بۆمبێكی تۆپی تەقیوەتەوە، وەك ڕۆژنامەی تاگێسپیگڵ بڵاویكردووەتەوە. شەپۆلی تەقینەوەكە پەنجەرەی ڕووبەری چەند بینایەكی نیشتەجێبوونی تێكداوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، چەند كەسێك بریندار بوون. بەرپرسێك دەڵێت، بەدرێژایی ئێوارە لەسەر شەقامی سەرەكی گروپەكان تەقەیان لە یەكتر كردووە و یەكەیەكی پۆلیسیش لە كاتی تەقینەوەكەدا تەنها دە مەتر لێیەوە دوورە. “ئەگەر تەنها چەند مەترێك لەوە زیاتر بووایە، بە توندی لێمان دەدرا”. ئەفسەرێكی دیكەی پۆلیس ڕوونیكردەوە: “ئێمە هەرگیز شتێكی لەو جۆرەمان بەسەر نەهاتووە، شەوی سەری ساڵیان لەگەڵ شەڕ تێكەڵ كردووە”.

































































