زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
سیروان حسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات: ” سەرهڕایی هاتنی ساڵی نوێ كەچی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری ڕانەگیراوەو وەك ڕۆژانی پێشووتر ئاساییە”.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لە دام و دەزگاو فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵ پشووی فەرمییە، بەڵام جمووجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری ڕانەگیراوەو بەردەوامی هەیە.































































