م. جەلال سیتكانی
هەرچەندە لەم وێنەیەدا پێڵاوک و چەند ئێسک و پروسک دەبینرێن بەڵام، لەپشت ئەم پێڵاوەوە، چیرۆکی ژیانی ژنێکە لە ناو ژناندا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، بەیانییەک پێوەی ڕۆیشتووه بۆ ماڵەکەی..
لە پشت ئەم پێڵاوەوە، خەونی دایکێک هەیە
کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی منداڵەکانی بوو
لە پشت ئەم پێڵاوەوە، هیوای کچێک هەیە
کە دەیویست بژی، بخوێنێ، بگاتە ئاواتەکانی
لە پشت ئەم پێڵاوەوە
هەزاران وشەی نەگوتراو هەن
هەزاران فرمێسکی نەڕژاو هەن
هەزاران خەونی نەهاتییە دی هەن
ئەم پێڵاوە تەنیا پارچە چەرمێک نییە
بەڵگەنامەیەکە لە مێژووی نەتەوەیەک
هاوارێکە لە بێدەنگیدا
یادگارێکە لە کارەساتێکدا
لە پشت ئەم پێڵاوەوە
نیشتمانێکی بریندار هەیە
گەلێکی ئازار چەشتوو هەیە
کە لەبەر نەتەوە بوون
کە خودا پێی داوە
بە بێ ژمار چیرۆكی تاڵی
لەنێو تاڵترینەکاندا هەیە
کە لە مرۆڤایەتی دا لەبیر ناکرێن.