زاری کرمانجی :
یاسای هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هەر وەکوو گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ دەکات دەگۆڕێت و هەندێک لە سزاکانیش توندتر دەکرێن.
ڕائید فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر باس لەوە دەکات کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە یاسای نوێی هاتووچۆ دەگۆڕێت و لە ئێستادا ئەو پرۆژە یاسایەی تایبەتە بە هاتووچۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و یاسای ژمارە 86ی کە تایبەتە بە هاتووچۆ نامێنێت و لە عێراقیش ئێستا کار بەو یاسایە ناکرێت و یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2019 کاری پێ دەکرێت.
ئەوەش دەڵێت:” لە هەرێمی کوردستان یاسای نوێی هاتووچۆ دەگۆڕێت و هەندێک لە سزاکان لە سەر شۆفێران بەپێی ئەو یاسا نوێیەی ئامادە دەکرێت توند دەکرێن و لە عێراقیش هەمان میکانیزم پەیڕەو کراوە بە جۆرێک کە سزای تیژڕەوی لە 40 هەزار دینارەوە کراوەتە 250 هەزار دینار.”