یادگار ئیسماعیل
لە ساڵی ١٩٤٦ کۆمەڵێک منداڵی یەکێتی سۆڤیەت وێنەیەکی هاوشێوەی هێما و مۆری گەورەی ئەمریکی لە دار و تەختە دروستکراویان پێشکەش بە باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ ئاڤێرێل هاریمان کرد وەک ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی و دۆستایەتی.
ئەم دیارییە بەڕواڵەت بێتاوان، تابلۆیەکی لەدار دروستکراو و زۆر سەرنجڕاکێش بوو، کە بە جوانی نەخشێندرا بوو.
لەناو مۆرە گەورەدا ئامێرێکی گوێگرتنێکی ئاڵۆز جێگیرکرابوو و بە شێوەیەکی داهێنەرانە لەلایەن داهێنەری سۆڤیەت لیۆن تێرێمینەوە لەسەر راسپاردەی کەی جی بی نەخشەکاریی بۆ کرابوو. ئەم ئامێرە بە “شتەکە” ناسراوە، هیچ سەرچاوەیەکی هێزی تایبەتی خۆی نەبووە و تەنیا لە دوورەوە بەهۆی سیگناڵ و ئاماژەیەکی ڕادیۆیی ئاراستەکراو و چالاک دەکرا. ئەمەش دەرخەری وردیی و لێزانی و کارامەیی سیخوڕیی و هەواڵگریی یەکێتی سۆڤیەت دەردەخات لە سەردەمی شەڕی سارد.
لەو نێوانە، بۆ ماوەی شەش ساڵ، “شتەکە” دەنگی لە نووسینگەی باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ بۆ هەواڵگری سۆڤیەت دەگواستەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ بوو، لە کاتی پشکنینی ئاسایی دژە چاودێریدا، کە ئامێرەکە دۆزرایەوە.
دواتر دەرکەوت KGB 2000 بە شێوەیەکی وەستایانە و لێزانیانە لە لایەن سیخوڕەکانی روسیا و دەزگای کەی جی بی دروستکرابوو.
ڕووداوەکە بیرخستنەوەیەکی وریاکەرەوەیە کە دەوڵەتان چۆن و بە چ شێوازێک لە هەوڵ دان بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی لەسەر لایەنی بەرامبەر و دزەکردنە نێو ریزەکانیان. بوو “شتەکە” وەک هێمای تاکتیکی سیخوڕیی و هەواڵگریی بێ وێنە و داهێنەرانەی ئەو سەردەمە دەمێنێتەوە و منداڵەکانیش بێجگە لە بەکارهێنانیان وەکو دیمەنێکی سادە و ساکار و هەڵخەڵەتاندنی بەرامبەر، هیچی دیکە نەبوو.