ئا : بەشار ناڕەش
وەك هەمیشە كۆتایی هەر قۆناغێك بە واتای سەرەتای قۆناغێكی نوێ دێت. ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا بێبەری نییە و سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە مێژووی ناوچەكەدا كە هاوسەنگی سیاسی و جیۆپۆلەتیكی دوور لە نفوزی كۆماری ئیسلامی لە قاڵب دەدات.
گومانی تێدا نییە كە ڕووخانی بەشار ئەسەد هەمان ڕوخاندنی زەین عابیدین بن عەلی لە تونس و حوسنی موبارەك لە میسر و موعەمەر قەزافی لە لیبیا و عومەر بەشیر لە سودان نییە. ڕووخانی بەشار ئەسەد بە مانای ڕووخانی پڕۆژەیەكی وێرانكەر كە لەسەر بنەمای تایفەگەری و فراوانبوونی دەسەڵاتی نیزامی كۆماری ئیسلامی بەسەر ناوچەكەدا دامەزراوە. بە واتایەكی تر، ڕووخانی ئەسەد بە واتای داڕمانی ئەڵقەیەكی گرنگ لە میحوەری “هیلالی شیعی” دێت، كە گورزێكی سەختە لە ستراتیژی ناوچەیی كۆماری ئیسلامی و بڕبڕەی پشتی ئەو هێزانەی بە ” میحوەری خۆڕاگری” و یەكێك لە گرنگترین قۆڵەكانی كۆماری ئیسلامی كە بە توندی كاریگەری لەسەر ناوچەكە هەیە شەڕ و قەیران كورد بوو، كورد بڕا.
عەلی ئەكبەر ڤێلایتی، ڕاوێژكاری باڵای ڕێبەری كۆماری ئیسلامی سوریای بە “ئەڵقەی زێڕینی زنجیرەی خۆڕاگری لە ناوچەكە” وەسف كرد. هەر بۆیە ڕووخانی ڕژێمی دیمەشق تەحەددایەكی گەورەی خستە بەردەم كۆماری ئیسلامی، چونكە یەك لەسەر سێی جوگرافیای ئەم میحوەرەی لەدەستدا، كە شانازی بە پێوەندییەوە دەكرد و ناوەندی كێشی ئەم وێرانكارییە گواسترایەوە بۆ… ڕۆژهەڵات، واتە عێراق و یەمەن.
ڕووخانی بەشار ئەسەد بە مانای ڕووخانی هێڵی یەكەمی بەرگریی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و قازانجەكانی و بەرنامەی ئەتۆمییە. بە ڕووخانی ئەسەد، كۆماری ئیسلامی بەشێكی زۆر لە تواناكانی خۆپاراستن لە سنوور بەزاندنی ئەمنیەتی لەدەست دەدات و نفوزی خۆی نەك تەنیا لە سووریا، بەڵكو لە سەرانسەری ناوچەكەدا بەرفراوان دەبێت. جگە لەوەش ئەم گۆڕانكارییە بە واتای دابڕانی كۆماری ئیسلامی لە گەورەترین گروپی بە وەكالەت لە ناوچەكەدا واتە حزبوڵڵا لە لوبنان و تاران پاشەكشە دەكات بۆ سنوورەكانی عێراق.
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، كۆماری ئیسلامی ئەو كایەی نفوزی جیۆپۆلەتیكی لەدەست دا كە لە ئەفغانستانەوە تا لوبنان درێژ بووەوە، ڕێبەرانی ڕژیمیش هەمیشە شانازییان بە ڕادەی خۆیانەوە دەكرد، هەروەها گۆڕەپانی كێبڕكێی جیۆپۆلەتیكی لەدەستدا كە سوریا بۆ زلهێزە گرنگەكانی ناوچەیی دابین دەكرد، لەوانەش توركیا.
































































