زاری كرمانجی – سۆران :
دەسەڵاتدارانی میسر باس لەوە دەكەن لە ئەنجامی هێرشی نەهەنگەكان بۆ سەر كەنارەكانی ئەم وڵاتە لە دەریای سوور گەشتیارێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
وەزیری ژینگەی میسر ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەی “مێرسی عەلام” ڕوویداوە، كە شارێكی كات بەسەربردنە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، كە لەلای غەواسەكان زۆر خۆشەویستە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشی نەهەنگەكان لە “ئاوەكانی قووڵ و دەرەوەی ناوچەی دیاریكراو بۆ مەلەكردن” ڕوویداوە.
میسر ڕایگەیاند، هەردوو قوربانییەكە بیانین، بەڵام ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی نادیار لە ئیتاڵیا بڵاویكردەوە، هەردوو قوربانییەكە ڕەگەزنامەی ئیتاڵیین.
كەسێك لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا گیانی لەدەستداوە و خەڵكی ڕۆما بووە و كەسی دووەم كە بریندار بووە تەمەنی ٦٩ ساڵ بووە.
بەرپرسانی میسر ڕایانگەیاند، هەردوو گەشتیارەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكە.
بۆ پشكنینی بارودۆخی ڕووداوەكە، دەڤەری شانەی مورسی بۆ ماوەیەك دادەخرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە پەیمانگایەكی سەربەخۆی توێژینەوە لەسەر نەهەنگەكان دەستكەوتوون، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا چوار حاڵەتی مردن لە ئەنجامی هێرشی نەهەنگەكان لە دەریای سوور ڕوویداوە.































































