زاری كرمانجی – سۆران :
لە چەند ڕۆژی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا چەندین ڕووداوی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان ڕوویان داوە.
كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی جۆری جێجو ئایر لە كۆریای باشوور؛ ١٧٩ كەس كوژراون
ڕۆژی شەممە لە كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەی “جیجو ئایر”ی كۆریای باشوور كە لە تایلەندەوە بەرەو شاری موان دەفڕی، بووە هۆی پێكدادانی فڕۆكەكە لەگەڵ دیواری نیشتنەوە و تەقییەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوكراوە، لەم ڕووداوەدا ١٧٩ كەس لە ١٨١ سەرنشینی ئەم فڕۆكەیە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بە گوێڕەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فڕۆكەیەكی دیكە لە هەمان هێڵی فڕۆكهـ وانییەوهـ لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە كە لە گیمپۆ لە كۆریای باشوورهـ وهـ بۆ سیئۆل فڕیبوو، بەهۆی كێشهـ لە سیستەمی نیشتنەوەی فڕۆكەكە نەنشتبووهـ وهـ و گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوە هاتبوو.
كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بچووك لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی. 2 كوژراون
دەسەڵاتی گشتی فڕۆكەوانیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ڕۆژی یەكشەممە 29-12-2024، ڕایگەیاند، هەر دوو سەرنشینەكەی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بچووك لە كەناراوەكانی ڕەعسئەلخەیمە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕێكخراوە تیمەكانی كار و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە دەكەن.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە فڕۆكەیەكی جۆری KLM (KLM) لە كاتی نیشتنەوەی بەپەلە لە نەرویج لە ڕێڕەوی فڕین دەرچوو.
بە گوتەی بەرپرسانی فڕۆكەخانەی ساندفیۆرد لە نەرویج، لە كاتی نیشتنەوەی فریاگوزاریدا، فڕۆكەكە ڕێڕەوی فڕینی بەجێهێشت و خۆی كێشا بەسەر زەویدا. لەم ڕووداوەدا هیچ كام لە ١٨٢ سەرنشینەكە بریندار نەبوون.
فڕۆكەی ئایر كەنەدا ئێكسپرێس كە لە سانت جۆنزەوە بەرەو شاری هالیفاكس فڕیبوو، لە كاتی نیشتنەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هالیفاكس ستانفیڵد تووشی لەكاركەوتنی ئامێری نیشتنەوە بوو. دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكە لەسەر ڕێڕەوی فڕین خلیسكا و ئاگری گرت. هەر ٧٣ سەرنشین و تیمی فڕۆكەوانی بە سەلامەتی چۆڵكران و هیچ بریندارێكی سەختیش نەبووە.
فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە نزیك فڕۆكەخانەی ئاقتاو لە ڕۆژئاوای كازاخستان كەوتە خوارەوە. لەم ڕووداوەدا ٣٨ كەس كوژران و ٢٩ كەسیش ڕزگار كران.
بەرپرسێكی ئازەربایجانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە مووشەكێكی ڕووسی بووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی یەكشەممە بڵاوی كردەوە، فڕۆكەیەكی بچووك بە ١٠ سەرنشینەوە لە ناوەڕاستی شاری گرامادۆ لە باشووری بەڕازیل كەوتووەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی، فڕۆكەكە سەرەتا بەر شووشەی باڵەخانەیەك كەوتووە، دواتر خۆی كێشاوە بە نهۆمی دووەمی خانوویەك و دواجار خۆی كەوتووەتە فرۆشگای مۆبیلیاتێكەوە.































































