زاری كرمانجی – سۆران :
كەناڵی ئەلعەرەبیە هەواڵی دۆزینەوەی چوار گۆڕی دیكەی لە دەووروبەری شاری حومس لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوكردەوە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ پێشتر هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گوندی ئەلقابو لە جەرگەی حومس و دەرهێنانی تەرمی ٢٠ كەسی ڕاگەیاندبوو.
شاری حومس لە ساڵانی یەكەمی شەڕی ناوخۆی سوریا یەكێكە لە بەرە سەرەكییەكانی شەڕی نێوان یاخیبووان و سوپای بەشار ئەسەد بوو
كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویكردەوە، لە دوای ڕووخانی حكومەتی ئەسەدەوە تا ئێستا ٩ گۆڕی بە كۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاكانی سوریا دۆزراونەتەوە و تەرمی ١٤٧٥ كەسیان لێ دەرهێنراوە.

































































