زاری كرمانجی – سۆران :
ئەحمەد بەخشایش ئەردەستانی، ئەندامی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس، ڕایگەیاند” ئەگەر هێرش بكرێتە سەر ئێران، مافی شەرعیمانە بۆ دەڕەخسێنێت تا دەست بۆ دروستكردنی چەكی ناوەكی ببەین.”
ئەحمەد بەخشایش، بە ماڵپەڕی (دیدەبانیرانی) ڕاگەیاندووە “ئەگەر ئیسرائیل ڕێكاری سەربازی بەرامبەر بە بنكە دامەزراوەكانی ئەتۆمی ئێران بگرێتەبەر، ئەو كات ڕێگەمان پێ دەدات بەرەو دروستكردنی چەكی ناوەكی هەنگاو بنێین.”































































