زاری كرمانجی – سۆران :
ڕادیۆی نیشتمانیی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێكیدا، بڵاوی كردەوە ” دامودەزگا ئەمنیەتییەكانی ئەم وڵاتە بە وردی چاودێریی مانۆڕەكانی كۆماری ئیسلامی دەكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ ئامانجێكی شاراوە لە پشت ئەو مانۆڕانەدا نییە.”
ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزیری بەرگری كۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی ئەنجامدانی زنجێرە مانۆڕێكی سەربازی بڵاو كردەوە كە بڕیارە لە ئەمرۆوە دەست پێبكەن.

































































