وەرزش – زاری کرمانجی :
سوپەرلیگ، پرۆژەیەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بوو، بە هاوکاری یانە گەورەکانی ئەورووپا دژی یوێفا و دەستەی بەڕێوەبردنی خولەکان. لە ئێستادا بەهۆی لێکەوتەکانی سوپەر لیگ ەوە نزیکە لالیگا بوەستێنرێت.
پێگەی ”کادێنا کوپ“ی ئیسپانی لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرای کردووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە یانەکانی ئیسپانیا هەڕەشەی کشانەوە لە چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن
”کادێنا کوپ“دەڵێت، بەهۆی ناڕەزایی یانەکان دژی وەزارەتی وەرزش، خولی ئیسپانیا مەترسی ڕاگرتنی لەسەرە.
بەگوێرەی زانیاری ئەو پێگەیە بێت 39 یانە ناڕەزایی بەرامبەر ئەو یاسایە نوێیەی وەرزشی هەیە کە ڕێگەی بە یانەکانی سوپەر لیگ داوە بەشداری پاڵەوانێتییەکانی ژێر سێبەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بکەن.
ناڕەزایی ئەو یانانە بۆ ئەوەیە، ڕێگری لەو یانانە ناکرێت بەشداری پاڵەوانێتییە ناوخۆیییەکان بکەن، لەنێو ڕکابەرییەکاندا ماون.
کادێنا کوپ، درکی بەوەش کردووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نەک سزای ئەو یانانەی نەداوە، بەڵکوو پشتگیری پرۆژەی سوپەر لیگ دەکات.