زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی سۆران. هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە: ” بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێكەوتی 2024/12/25 تا 2025/1/2 پشوی فەرمیە، هەروەها ڕێكەوتەكانی 3 و 2025/1/4 پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممەیە.
هەروەها پاڵپشت بە بەیانی وەزارەتی داد ژمارە (19)ی ساڵی 2024 لە ڕێكەوتی 1/2 تا 2025/1/8 جەردی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ئەنجام دەدرێ، بەم هۆیەوە سەرجەم كارەكانمان دەوەستن و هیچ مامەڵەیەك ئەنجام نادرێ.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ڕۆژی پێنج شەممە 2025/1/9 دەرگا بەڕووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە، بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان، هیوای بەختەوەری و ساڵێكی پڕ لە ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموولایەك دەخوازین.