زاری کرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی تێکشانی فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕۆکەخانەی مووانی باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور، دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکەن؛ ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە زیاد بکات.
رووداوەکە ئەمڕۆ روویدا. لەکاتی نیشتنەوەی دا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریایی باشوور، فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلاند بەرەو ئەو شارەی کۆریای باشوور هاتووە و 181 کەسی تێدا بووە.

































































