زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 “ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و بەفرێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە “کەشی سبەینێ یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبن.”
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
































































