”ئەگەر پردەکە زوو چاک نەکرێتەوە ژمارەى رووداوەکان زیاتر دەبن”
زارى کرمانجى-سۆران:
ئاگرین عەبدوڵلا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گووتى: “ئەگەر پردەکە بگۆڕین، زیاتر لە مانگێک بۆ دوو مانگمان پێویستە، بەڵام بۆ چاککردنەوەی لایەنی کەم دوو هەفتە دەخایەنێت.”
کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت: “لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکان بۆ ڕووداوەکە، بۆمان دەرکەوت کە مەترسی لەسەر سەدا 85ـی پردەکە هەیە، زیانی زۆری بەرکەوتووە و ناتوانرێت بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنرێت.”
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە: “تیمە ئەندازیارەکان بە مەبەستی چاککردنەوەی، سەردانی پردەکەیان کردووە و دوای لێکۆلینەوەکان، بڕیار لەسەر چاکردنەوە یان گۆڕینی پردەکە دەدەن.”
کاروان میراودەلی باسى لەوەشکردووە “ئەگەر پردەکە زوو چاک نەکرێتەوە، ئەوە مەترسیەکی جیددی دروست دەکات لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و ژمارەی ڕووداوەکان زیاتر دەبن.”
































































