زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
محەمەد مێرگەسۆری، بەرێوەبەری گشتوكاڵی مێرگەسۆر بڵاوی كردەوە: ” لەماوەی 24کاتژمێری رابردوودا لە قەزای مێرگەسۆر 12,5ملیمەتر باران باریووە”.
ئاشكراشی دەكات: ” کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ 156 ملیمەتر و یەك سانتیمەتر بەفر باریووە،كەچی ساڵی ڕابردوو تا ئەم ڕێكەوتە 925 ملیمەتر باران باری بوو، بەمەش ئاستی باران بارین بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زۆر كەمترە.































































