وەرگێڕان: لە عەڕەبییەوە
لە میانی كارەكانی چاككردنەوەی ئەم دواییەی دیواری مەنارەی كۆرواڵ لە سكۆتلەندا، ئەندازیاران سوپرایزێكی سەرسوڕهێنەریان لەناو شووشەیەكی مەنارەكەدا دۆزیەوە: بریتی بوو لە نامەیەك لە ٤ی ئەیلوولی ١٨٩٢ نووسراوە و لەلایەن كۆمەڵێك كرێكارەوە واژۆ كراوە كە لەو كاتەدا خەریكی دانانی عەدەسە و فانۆسێكی نوێ بوون.
لە نامەكەدا ناوی تیمی بەشداربووی پڕۆژەكە لەخۆگرتبوو، كە ئەندازیار و پیشەسازی دەستی و كرێكارانی وەك جەیمس وێڵز ئەندازیار و جۆن وێستوود پیشەساز و دەیڤید سكۆت كرێكاری تێدابوو. دوای تەواوكردنی ئەركەكەیان، پەیامەكەیان لەناو شووشەكەدا مۆر كردوە و لەسەر دیوارەكە دایانناوە، شوێنەواری ژیانی ڕۆژانەیان و تەماحە پیشەییەكانیان بەجێهێشتووە، وەك ئەوەی ئاڕاستەی داهاتوو بكەن.
زیاتر لە سەدەیەك ئەم شووشەیە بە لەبیركراوی ماوەتەوە، تا ئەو كاتەی كە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی ئەم دواییە هێنایە ڕوو. ڕەنگە ئەوەی زۆرترین سەرسامی ئەندازیارەكانی كردبێت ئەوە بووبێت كە پەیامەكە ئاماژەی بە هەمان ئەو عەدەسەیە دەكرد كە كاریان لەسەر چاككردنەوە دەكرد. باری میلەر، پارێزەری فانۆس، ڕووداوەكەی بە “پەیامێكی ڕاستەوخۆ لە ڕابردووەوە” وەسف كرد، كە هەوڵەكانی كرێكارانی ڕابردوو و ئێستا بە شێوەیەكی زەق و ڕەمزی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
ئەم دۆزینەوە تەنها شوێنەوار نییە، بەڵكو پەنجەرەیەكە بۆ ژیانی ئەو كەسانەی كە زیاتر لە سەدەیەك لەمەوبەر ژیاون و جێپەنجەیەكیان بەجێهێشتووە كە شایەدی خۆبەخشی و داهێنەریی ئەوانە. هەروەها ئەم ڕووداوە ڕەنگدانەوەی ئەوەیە كە چۆن شتە سادەكان وەك شووشە و نامەیەك دەتوانن چیرۆكی قووڵ هەڵبگرن كە كات دەگرێتەوە، بەهای میراتمان بیردەخاتەوە كە نەوەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە.


































































