زاری كرمانجی-سۆران
ساڵانە لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ گەشتیاران ڕوو دەكەنە، بناری چیای حەسەنبەگ لە ئیدارەی سۆران، بەتایبەتیش لەم وەرزەدا لەگەڵ هاتنی بەفر ڕێژەی زیاتری گەشتیاری سەردانی شوێنەكە دەكەن.
ئەو گەشتیارانەی سەردانی بناری چیایی حەسەنبەگ دەكەن، لەوانە بەشێكیان گەشتیاری شارو ناوچەكانی عێڕاقن بە شێوەی گروپات و لە ڕێگای كۆمپانیاكانەوەیە، ئەوانی دیكەش خەڵكی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانن، وەك بەشێك لەوانە بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن، خراپی ڕێگاكەو نەبوونی خزمەتگوزاری گەشتیاری لە بناری چیای حەسەنبەگ، زۆرجار گرفتیان بۆ دروست دەكات، بەهیوان لەداهاتوودا پڕۆژەی لەم شێوەیە لە شوێنەكە ئەنجام بدرێت.
چیای حەسەنبەگ دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی سۆران، ناوچەیەكی ساردوو كوێستانەو ساڵانە لەم وەرزانەدا بەفری لێدەبارێت، بارینی بەفر لەم لوتكەیە وایكردووە گەشتارێكی زۆر ڕووی تێبكەن و كاتێكی خۆش لەناو سروشتی ناوچەكە بەسەر ببەن.

































































