زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵەی زستان نرخی نەوتی سپی ماڵان ڕووی لە دابەزین كردووە نەوت فرۆشێک لە قەزای ناوەندی سۆران زانیاری زیاتر لەم ڕووەوە دەخاتەڕوو.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرماو زستان و خواستی زیاتر لەسەر كڕینی نەوتی سپی لە سنووری ئیدارهی سۆران کەچی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە”.
گووتیشی: ” دوو جۆر نەوتی سپی مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوتی پلە یەکی بەسڕا 160 هەزار دینارە، هەروەها نەوتی ناوخۆیی بووەتە 150 هەزار دینار، واتە هەر بەرمیڵێک 5 هەزار دینار دابەزیووە، بەردەوامیش لە دابەزینە.

































































