زارى کرمانجى:
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغداوە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی کانوونی یەکەم، دایک و باوکێک دەستگیکراون کە پلانیان هەبووە منداڵەکانیان بفرۆشن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بۆسەیەکی نهێنی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە ناوچەی ئەعزەمییە تواندرا ئەو دایک و باوکە دەستگیر بکرێن کە منداڵەکانیان بۆ فرۆشتن دانابوو، بە جۆرێک هەر منداڵێک بە 20 ملیۆن دینار و هەردوو منداڵەکەیان بە 40 ملیۆن دینار، بەڵام پێش فرۆشتنی منداڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
تەمەنی منداڵەکان لە نێوان 8 مانگ بۆ یەک ساڵ بووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش دەستیپێکردووە.































































