زاری كرمانجی-سۆران
شێلم خواردنێكی چوار وەرزەییە، بەڵام لە وەرزی زستاندا زیاتر بایەخی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە بۆ خۆپاراستن لەچەند نەخۆشییەك گرنگی تەواوی پێ بدرێت.
بەپێی رێنماییە پزیشكییەكان شێلمی كوڵاو جۆرەكانی دیكەی هۆكاری زۆر بەهێزن بۆ رێگری لە چەند نەخۆشییەكی ڤایرۆسی وەك هەڵامەت و كۆكە هەروەها بەهێزكردنی چەند ئەندامێكی لەش بەتایبەت جگەر.
بۆ خانمان شێلم گرنگیەكی تایبەت تری هەیە بەو پێیەی هۆكارێكی گرنگە بۆ لابردنی زیبكەو پەڵە و روونكردنەوەی پێستیان.
یەكێكی تر لە گرنگترین سودەكانی شێلم وەك پزیشكەكان باسی لێوە دەكەن ووردكردن و جوڵاندنی بەردی گورچیلەو نەخۆشییەكانی دیكە، هاوكات رێگریش دەكات لە دروستكردنی بەردی زراو.
هەروەها یارمەتی ئاسانكردنی میزكردن و پاككردنەوەی میزڵدان دەدات و ڕێگریش دەكات لە ئاوسانی لەش و كۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا.
بۆ ئەو كەسانەی دووچاری كێشەی سێكسكردن بوون پێویستە گرنگی تەواو بە خواردنی شێلم بدەن، چونكە ئارەزووی سێكسكردن بەرز دەكاتەوە.































































