زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٤ هەڵمەتی بڕینی کارەبای چەندین ماڵ و شوێنی گەشتیاری و کشتوکاڵی لە گوندی (پردێ زەرد)ی سنوری ناحیەی قەسرێ بەڕێوەچوو کە سەرپێچیکاران دوو سەرچاوەی کارەبایان جیاوازیان لە دوو فیدەری جیاواز لە سنوری هەردوو ناحیەکانی (قەسرێ و گەڵاڵە)وە هەبوو. هەڵمەتەکە لەلایان کارمەندانی فەرمانگەی کارەبای قەسرێ و بنکەی کارەبای گەڵاڵەوە ئەنجامدرا.
سەرپێچیکاران دوای چەندین جار لە ئاگادارکردنەوەو بڕینی کارەباکانیان دووبارە کارەباکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی ڕادەکێشایەوە.
بەڵام توانرا بە تەواوی کارەبای هەردوو سنووری قەسرێ و گەڵاڵە لێک جیا بکرێتەوەو ڕێگە نەدرێت چیتر هیچ کەسێک زیاتر لە سەرچاوەیەکی کارەبای هەبێت.
جێی دەستخۆشیە لەمڕۆوە لە لایان بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەولێر و سەنتەری هاوکاری کارەبای هەولێرەوە ڕەزامەندیدرا لەسەر یەکخستنی کارەبای هەر چوار فیدەرەکانی وێستگەی (موبایلی ڕەزان) کە تایبەتە بە کارەبای قەسرێ و گەڵاڵە.
هەروەها فیدەری F5یش کە کارەبای کارتی نیشتیمانی گەڵاڵەی لەسەر بوو چیتر بەراورد بە فیدەرانی تر کارەبای زیاتریان پێنادرێت و خشتەی هاتنەوەو کوژانەوەی وەک فیدەرەکانی تر دەبێت































































