محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری دەروازە فەرمییەكانیان كردەووە كە لە 23/10/2022 بەفەرمی ڤیزا لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران هەڵدەگیرێت، مقەدەم سالار تەحسین، بەڕێوەبەری نشینگەو پاسەپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەدوای ئەم بڕیارە ئاستی جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بە بەراورد بە هەفتەكانی رابردوو زیادی كردووە”.
نەمانی ڤیزا لەكاتێك دایە خۆپیشان دان لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند شارێكی ئێران بەردەوامی هەیە، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون زۆربەی ئەوكەسانەی دەچنە ئێران زیاتر بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچن.
لەبارەی كارتی ڤاكسینی كۆڕۆنا ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشكرد” مەرجی ڤیزاكارت وەك خۆی ماوەتەوە ئەو كەسانەی بیانەوێت سەفەر بكەن دەبێت دوو ژەمی ڤاكسینیان هەبێت و یاخود پشكنینی پێش وەخەتەی ئەنجام دابێت