زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ڕۆژانی داهاتوودا پشووی سەری ساڵ دەست پێدەكات، بەمەش پێشبینی هاتنی گەشتیاران دەكەین بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان، بۆ ئەمەش هەماهەنگیمان كردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و شوێن و ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، دەشڵێت: ” به تایبەت لەم ساڵانەی دوایدا شوێنی گەشتیاری مۆدێرن و سەردەمیانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست كراون و شوێنی مانەوەش دابینكراوە، ئەوەش وا لە گەشتیاران دەكات خواستی هاتنیان زیاتر بێت، زیاتریش گەشتیارانی شارەكانی عێڕاق بەشێوەی گروپات و لە ڕێگەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان سەردانی ناوچەكە دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، هێمای بۆ ئەوەش كرد: ” ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیاران بۆ شەو مانەوە هۆتێل و مۆتێل و خانوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران بەكرێ دەگرن، هەندێكیشیان ڕۆژانە دێن و دەگەڕێنەوە.































































