مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێك لە سەر بەشداری سەربازانی كۆریای باكوور لە شەڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند “زیاتر لە سێ هەزار سەربازی كۆریای باكوور لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانمان كوژراون و بریندار بوونە،”
ڤۆلۆدمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی(ئێكس) ڕایگەیاند “لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی بەشێك لە ناوچەی كورسكی، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی كۆریای باكوور بە دەستی هێزەكانمان كوژراون و بریندار بوونە،”
زێلێنسكی دەشڵێت “پێویستە جیهان لەوە تێ بگات، كە گەشەسەندنی هاوكاری نێوان مۆسكۆ و پیۆنگ یانگ دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی ناسەقامگیری لە نیمچە دوورگەی كۆریا، ناوچە و ئاوەكانی دراوسێ.”

































































