زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ كەس و كار و وارسی شەهیدان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامی هەیە، خۆشبەختانە زۆربەیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان كردووین و بایۆمەتریان ئەنجامداوە، تەنها ڕێژەیەكی كەم ماون هیوادارین ئەوانیش سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی گرفت بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان دروست نەبێت”.
كاوە كەریم بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: ” بە نوسراوی فەرمی ئاگادار كراینەتەوە لەلایەن بەغداوە، هەر كەسێك مووچەی شەهیدان یان ئەنفالكراوانی بەناوە بێت، بایۆمەتری ئەنجام نەدات مووچەی ڕادەگیرێت و گرفتی بۆ دروست دەبێت.































































