محەممەد مەحموود- سۆران:
دوای ئەوەی زاری کرمانجی هەواڵی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی بڵاوکردەوە کەوا ئەمڕۆ سێشەممە دابەشدەکرێت، هەردوێنێش وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاندراوی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوەو ئەمڕۆش لە تەواوی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ ی مامۆستایانی گرێبەست، ئەمڕۆش لە ئیدارەی سۆران دەستکراوە بە دابەشکردنی ئەو مووچەیە.
هەڵگرانی بڕوانامەی بەکەلۆریۆس ٥٠٠ هەزار دینار و بڕوانامەی دبلۆمیش ٤٠٠ هەزار دینار وەردەگرن.
لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە ٣ هەزار مامۆستای گرێبەست هەن، جگە لەوە ش شایستە داراییەکانی مانگەکانی ٧،٨ وانەبێژیشیان بۆ خەرج نەکراوە و وابڕیارە بەر لەساڵی نوێ ئەو پارەشیان بۆخەرج بکرێت.

































































