زارى کرمانجى-دیانا:
لە ناحیەى دیانا، بەهۆى بوتڵى غازەوە، ئاگر لە ماڵى هاووڵاتییەک کەوتەوە، تەنیا زیانى ماددى هەبووە.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ”لە گەڕەکى شەهیدانی ئازادی لە ناحیەى دیانا، بەهۆى بوتڵى غاز، ئاگر لە ماڵى هاووڵاتییەک کەوتەوە، زیانى ماددى زۆر بە ماڵەکە گەیشتووە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.”
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەپێى ڕاپۆرتى تیمى ناوبراو، رووداوەکە تەنیا زیانى ماددى هەبووە.































































