مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی (ئەنەكەسە) كۆبوونەوەی نێوان خۆیان و هەسەدە بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەرێنی ناو دەبات و دەشڵێت “مەبەستمانە كورد بە یەك شاند و یەك دەنگ بڕۆنە دیمەشق.”
فەیسەڵ یووسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەشڵێت “كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ هەسەدە ئەرێنی بوو و مەبەستیشمانە بە یەك شاند و یەك دەنگ بڕۆینە دیمەشق و كار بكەن بۆ ئەوەی كورد لە ئایندەی سووریادا ڕۆڵی هەبێت.”
گوتەبێژی ئەنەكەسە ئاشكراشی دەكات لە داهاتوودا هەردوولا گفتوگۆی زیاتر لەسەر بابەتی پەكەكە و هەستیاریی توركیا لەبەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن و كار بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ڕەواندنەوەی هەڕەشەكان دەكەن .































































