زارى کرمانجى:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ”دوای هه‌ڵدانی موشه‌ك له یه‌مه‌نه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ده‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی داوه‌و زیاتر له 20 كه‌سیش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکردووە “دوای ئه‌و هۆشدارییانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر چالاك كران، موشه‌كێك كه له خاكی یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدرابو، پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه، ڕێگری لێكرا”.
ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت كه بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵای یه‌مه‌ن (حوسییه‌كان) ڕۆژی دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه دو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر دو ئامانجی سه‌ربازی ئیسرائیل له ناوچه‌ی ئه‌شقه‌لۆن و یافا ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند موشه‌كێك له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی ئیسرائیل كراون و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 20 برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه.

































































