زارى کرمانجى:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەر خۆ دەبێت و له نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاڕاستەی با باکورى خۆرئاوا دەبێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
































































