مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت كە شانەكانی داعش لە گوندەواری حەسەكە و دێرەزوور و هێرشیان كردووەتە سەر خاڵە سەربازییەكانی ئاسایش.
لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشی ڕۆژئاوا هاتووە “دوێنێ یەكشەممە شانەكانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێل هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ئاسایش، لە وادی عەریش لە شاری شەدادی باشووری حەسەكە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەكانی ئاسایش برینداربوون.”
هاوكات هێرشێكی دیكەی شانەكانی داعش بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە شارۆچكەی سەبحای گوندەواری دێرەزوور شكستی پێ هێنراوە هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایش ئاماژەی بۆ كراوە.
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستاش، چەكدارانی داعش لە ڕەقە هێرشیان كردە سەر بازگەی زانكۆ لە ناوچەی كسرات .

































































