مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت لە سەرەتای ساڵی 2025 ڤاكسینی شێرپەنجە بە بێ بەرامبەر بەردەست دەبێت.
د. ئاندری كاپرین، سەرۆكی بەشی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی ئاشكرای دەكات “ڤاكسینەكە لە جۆری RNAیەكانە و بەرگرییە خانەكان ئاگادار دەكاتەوە لە ناسینەوەی خانە شێرپەنجەیییەكان، چونكە ڤاكسینەكە لە پێكهاتەی لاوازكراوی خانە شێرپەنجەیییەكان پێك دێت.”
شارەزایانی تەندروستی ڕووسیا لەبارەی ئەو ڤاكسینەوە قسەیان كردووە و دەڵێن “ڤاكسینەكە ڕێگرە لە گواستنەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەكانی دیكەی جەستە و قەدەخەی دەركەوتنی خانە شێرپەنجەیییەكانیش دەكات لە نێو جەستەدا.”

































































