زارى کرمانجى:
روبن بریكلمانس وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی تری كوردستان كۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی كانوونی یەكەم، روبن بریكلمانس وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیی هاوكارییەكانی هۆڵەندا بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەكرێت.
روبن بریكلمانس لەم سەردانەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، سەربازان و راوێژكارەكانی وڵاتەكەی بەسەر دەكاتەوە.
هۆڵەندا لە كاتی شەڕی دژی دا*عشەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوو.































































