زارى کرمانجى:
هۆشیار زیباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستا، هۆشداری لە هەوڵێکی تێکدەرانەی بەشێک لە سیاسییەکان دەدات کە نیازی لەباربردنی پرۆسەی سیایی عێراقیان هەیە.
هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “لە نێو لافاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی عەرەبی یان ڕۆژئاوای ئاسیا، ئێستا جموجوڵێکی سیاسی لە عێراق دروست بووە، بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات، ئێمەش بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان، پشتیوانیی حکوومەتی نیشتمانیمان دەکەین.”
ئەوەشى باسکردووە “بەڵام بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، لەبری ئەوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن، هەوڵی جیددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن.”































































