مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات لەبەر چەند هۆكارێك هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتووە.
كازم فەرتوسی، گوتەبێژی كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا كە یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكییەكانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ڕاگەیاند “لەبەر چەند هۆكارێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چالاكییەكانمان دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.”
فەرتوسی ڕوونیشی دەكاتەوە كە ڕاگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل، پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی و سەربازییەوە نییە، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە كە گۆڕانكارییەكانی ئەم دوایییە كاریگەریی لەسەر كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا دروست كردووە، بۆیە دەڵێت “لەم ڕوانگەیەوە چالاكییەكانمان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.”
































































